كارین جان پیێر ، سكرتێری رۆژنامەوانیی كۆشكی سپی لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا لە كۆشكی سپی ئاماژەی بەوە دا كە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە لەبارەی ئەو كەمپانەی بە مەبەستی تواندنەوە و پاكتاوی رەگەزی ئۆكراینییەكان لەلایەن رووسیاوە دروست كراون.
سكرتێری رۆژنامەوانیی كۆشكی سپی بە تیشك خستنە سەر ئەوەی كە كرملین كارەكانی وەك زیندانیكردن و كۆچپێكردنی زۆرەملێی بەرامبەر بە ئۆكراینییەكان گرتووەتە بەر، گوتی: "زانیاری هەواڵگریمان بەدەست گەیشتووە لەبارەی دروستكردنی كەمپ و كۆكردنەوە و دەستبەسەركردنی هەزاران هاووڵاتیی ئۆكراینی و لێپرسینەوە لەگەڵیان، لەلایەن ئیدارەی رووسیاوە لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا و رۆژئاوای رووسیا".
كارین جان پیێر بانگەشەی ئەوەی كرد كە ئەم كارانەی رووسیا بەشێكە لە پێشێلكارییەكانی بەرامبەر ئۆكراینا، گوتی: "ئەمڕۆ تۆماس گریفیەڵد داوا لە رووسیا دەكات چی زووە كۆتایی بهێنێت بە هەڵمەتەكانی تواندنەوە و پاكتاوی رەگەزی، هەروەها چاودێرەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان و چاودێرە سەربەخۆكانیش داوا دەكەن رێگە بە رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی مرۆڤ بدرێت بچن بۆ ئەو كەمپانە".
ئەمریكا: رووسیا هەزاران ئۆكراینی دەستبەسەر كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.