Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 23:55

سووریا.. ئیسرائیل کۆگای میلیشیاکانی سەر بە ئێران و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کردە ئامانج و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%


به‌ گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئاکامی بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆگای میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە گەڕەکی مالیکییەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب، ئەو کۆگایانە وێران کران و ئاگریان گرت، هەروەها 3 کەسیش کوژران و 5ی دیکەش بریندار بوون.

ڕوانگەکە راشیگه‌یاندووه‌، ئیسرائیل لە ڕێگەی 6 مووشەکەوە رێڕەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب و دەوروبەری فڕۆکەخانەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددیی لێ کەوتەوە و فڕۆکەخانەکەی لە خزمەتکردن دەرچوو.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوە دیپلۆماسی و هەواڵگرییەکانەوە ئاشکرای کرد، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی سووریا چڕتر کردووەتەوە بۆ پەکخستنی زیاتری بەکارهێنانی هێڵە ئاسمانییەکانی تاران بۆ ناردنی چەک بۆ هاوپەیمانەکانی، لەنێویاندا حیزبوڵڵای لوبنان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.