Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 03:57

تەلەسكۆپی جەیمس وێب وێنەیەكی نوێی سەرسوڕهێنەر دەگرێت

کوردستان TV
100%

تەلەسكۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب، ڕۆژی سێشەممە، وێنەی سەرسوڕهێنەری ئاشكرا كرد، كە بە سیحری جاڵجاڵۆكەش ناسراوە، كە ناوچەیەكی گەردوونە و ئەستێرەكان تێیدا بە خێرایییەكی هێمن لەدایك دەبن، دابینكردنی ئەم وێنانەش بەشدار دەبێت لە بەرزكردنەوەی زانیاری زانستی لەبارەی دروستبوونی ئەستێرەوە.
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی (ناسا) لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە نێبولای تارانتولا كە بە شێوەی هەوری غاز و تۆزی تێدا ناونراوە، تەنها 161 هەزار ساڵی تیشكی لێیەوە دوورە، هەروەها گەورەترین و درەوشاوەترینە لەنێو ناوچە دروستكەرەكانی ئەستێرە لە هەموو گەلەئەستێرەكانی نزیك لە گەلەئەستێرەكە كە هەسارەی زەوی لەناو ئەودا هەڵكەوتووە و بەناوبانگترین و گەورەترین ئەستێرەكانی تێدایە كە ناسراون.
زانایان هەمیشە بۆ لێكۆڵینەوە لە پرۆسەی دروستبوونی ئەستێرەكان سەرنجیان لەسەر ئەم تەمومژەیە بووە، بەڵام وێنەكانی جەیمس وێب وردەكاری نوێ ئاشكرا دەكەن، لەنێویاندا هەزاران ئەستێرەی گەنج كە تا ئێستا بە تەلەسكۆپەكانی پێشوو نەدەبینران.
ژمارەیەك لە ئامێرە زانستییەكانی جەیمس وێب بەكارهێنران بۆ گرتنی وێنەی تەمومژەكە بە درێژی شەپۆلی جیاواز.
لە وێنەكەدا كۆمەڵێك ئەستێرەی گەنجی شین زۆر درەوشاوە لە ناوەڕاست دەردەكەون كە بە ئامێری "Nercam" گیراوە، كە چاودێری كێڵگەی ژێر سووری نزیك دەكات كە بە چاوی ڕووت نابینرێت. ئامێرێكی دیكە بە ناوی "Nearspeak" ڕێگەی بە تەلەسكۆپەكە دا چاودێری ئەستێرەیەك بكات كە لە ستوونی تۆزەكەیەوە دەردەچێت، كە هێشتا بە هەورێك دەورە دراوە، قۆناغێك لە دروستبوونیدا كە بەبێ توانا گەورەكانی جەیمس وێب نەدەكرا چاودێری بكرێت.
تەلەسكۆپی جەیمس وێب كە تێچووی دە ملیار دۆلارە، لە مانگی كانوونی دووەمی 2021 نێردراوە بۆ بۆشایی ئاسمان و لە ڕاستیدا چەند مانگێك لەمەوبەر كەوتە خزمەتەوە، لە ئێستادا نزیكەی یەك ملیۆن و نیو كیلۆمەتر لە هەسارەكەوە جێگیرە. 
 

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.