Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:36

لە گراندسلام رود و بیریتینی گەیشتنە چارەکی کۆتایی ئەمریکای کراوە

کوردستان TV
100%


لە پاڵەوانێتیی ئەمریکای کراوە کە دوایین پاڵەوانێتی تێنسی گراند سلامی ئەم وەرزەیە لە پۆلێنبەندی پیاواندا، هەر یەک لە کاسپەر رود بە پلە پێنج و ماتیۆ بیریتینی بە پلە ١٣ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

پاڵەوانێتییەکە کە لە شاری نیویۆرک بەڕێوەچوو لە رۆژی حەوتەمدا بە چەند یارییەک بەردەوام بوو.

لە کێبڕکێی تاکە کەسی پیاواندا، کاسپەر رود بە ئەنجامی ٦-١، ٦-٢، ٦-٧ و ٦-٢ لە کۆرینتین مۆتیت-ی بردەوە کە لە ریزبەندی ١١٢مینی خولەکەدا بوو، بەو ئەنجامەش بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی هەشتەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا.

ماتیۆ بیریتینی کە لە ساڵی ٢٠١٩دا، گەیشتە یاری پێش کۆتایی، رووبەڕووی ئەلیخاندرۆ داڤیدۆڤیچ فۆکینا بووەوە و توانی بە ئەنجامی ٣-٢ (٣-٦، ٧-٦، ٦-٣، ٤-٦، ٦-٢) سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

لە پۆلێنبەندی ئافرەتانیشدا، کارۆلین گارسیا (بە ١٧ پلە) بە ئەنجامی ٠-٢ (٦-٤ و ٦-١) لە ئەلیسۆن ریسکی-ئامریتراجی (بە ٢٩ پلە) بردەوە و بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.