له شه‌قڵاوه ،له رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (شه‌قڵاوه .. كولتوور و كه‌سایه‌تی) له نووسینی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر "هۆشنگ شێخ محه‌مه‌د" ونووسه‌ر "ئازا عه‌بدوڵا زیاد محه‌مه‌د" بڵاوكرایه‌وه.
نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د، ده‌رباره‌ی كتێبی شه‌قڵاوه ..كولتوور و كه‌سایه‌تی ده‌ڵێت"ئه‌و كتێبه بریتیه له تێكست و وێنه،كه مێژووی سه‌د ساڵی شه‌قڵاوه له‌خۆی ده‌گرێت ".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێت "به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه، له پێنچ پاژدا پێكهاتووه بابه‌ته‌كانی- ناوی شه‌قڵاوه، فه‌رمانڕه‌وایی له شه‌قڵاوه، مێژووی سه‌د ساڵه‌ی دواییی شه‌قڵاوه، ماڵه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی كۆن، زانا دینییه‌كان، گۆرانیبێژ، پیشه و مه‌زار و پیاوچاكه‌كانی شه‌قڵاوه‌ی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه بریتییه له تۆماركردنی ژیاننامه و وێنه و چالاكییه‌كانی وێنه‌گرانی شه‌قڵاوه. به‌شی سێیه‌میش بریتییه له ئه‌لبوومێكی مێژوویی، هه‌روه‌ها بهشێكیتریشمان بۆ زیادكردووه، كه پوخته‌ی مێژووی شه‌قڵاوه‌یه به زمانی ئینگلیزی".
ئا- كامران
له رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (شه‌قڵاوه.. كولتوور و كه‌سایه‌تی) بڵاوكرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.