Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 05:57

هادی عامڕی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئه‌مرۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رجه‌م كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 76مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتییه‌وه‌‌.

هادی عامڕی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی 76مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە برای بەڕێزم کاک مەسعوود بارزانی و سەرجەم ئه‌ندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی‌ دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان مێژوویه‌كی دوور و درێژی له‌ خه‌بات و تێكۆشان دژی ڕژێمی دكتاتۆری و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نادادپه‌روه‌ری‌ هه‌یه، هه‌روه‌ها پارتی له‌پاڵ هێزه‌ نیشتمانییه‌كان به‌شدارییه‌كی كارای له‌ ئه‌زموونی بنیاتنانی عێراقی نوێ هه‌بووه‌.

هادی عامڕی هیواشی خواست پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رجه‌م هێزە سیاسییەکان لەم قۆناخە چارەنووسساز و مێژووییه‌ی ئێستای عێراقدا بۆ بەرژەوەندی گه‌ل و وڵات رۆڵی بنیاتنەر بگێڕن و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌ست به‌ دیالۆگ و گفتوگۆ بكه‌نه‌وه بۆ تێپەڕاندنی قەیرانه‌كان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی ڕۆڵی دامەزراوە دەستوورییەکان.

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ كۆتاییدا ڕایگه‌یاند: هیوای سەرفرازی و سەقامگیری و ئارامی بۆ گەلی ئازیزمان لە هەرێمی کوردستان دەخوازین، هه‌روه‌ها هیوای شکۆمەندی و سەرکەوتن و سەقامگیریش بۆ هەموو گەلی عێراق دەخوازین بە سه‌رجه‌م پێکهاتە جیاوازه‌كانه‌وه‌ لە نیشتمانێکی بەهێز و یەکگرتوودا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.