Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:46

سوپاسنامەیەك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

کوردستان TV
100%

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ كرد‌ کە لە به‌رزڕاگرتنی بیرەوەری (16ـی ئاب) و حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی بە پەیام و پیرۆزبایی بەشداربوون.

ده‌قی سوپاسنامەكه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:-

بەناوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاس و پێزانیمان ئاراستەی سەرۆک و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و، کەسایەتی و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی ھەرچوار پارچەی کورستان و، ھەروەھا سوپاسی نوێنەرایەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و، ناوەند و دامەزراوە زانستی و میدیاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکان و خەڵکی بە ئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لە بیرەوەری (16ـی ئاب) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان بە پەیام و پیرۆزباییەکانیان بەشداربوون لە بەرزڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزەدا.

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆڕگانەکانی دیکەی پارتیمان لەم بیرەوەرییە شکۆدارەدا، کە ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاریی و پێزانینی زۆرمانە، ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەك گوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەك بخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

ھاوکات دەستخۆشی و سوپاسی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کادیر و ڕاگەیاندنکار و ئەندام و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و سەرجەم ئۆرگانەکان دەکەین، کە بەرپرسیارانە و سەربەرزانە  یادی حزبەکەیان بە چالاکی جۆراوجۆر و بەتایبەتی لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە شکۆدار و پیرۆزترکرد.

جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و، هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.

مەكتەبی سیاسیی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

18ـی ئابی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.