Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:00

كۆنفدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی 76مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

كۆنفدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

كۆنفدراسیۆنه‌كه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا هیوای خواست 76مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد ببێته‌ هانده‌رێك بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.

دەقی پەیامە پیرۆزباییه‌كه‌ی كۆنفدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی:-

بەڕێز/ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ب/ پەیامی پیرۆزبایی

لە یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و هەموو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە هاندەر بێت بۆ بەهێزترکردنی پێگەی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، کە تێیدا ئەو پارتە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەکات، کە ئەوەش بەرهەمی زیاتر لە حەوت دەیەی ئەو پارتە و گەلی کوردستانە.

دووبارە پیرۆزە و بە هیوای وەدیهێنان و گەیشتن بە ئامانجی گەورەتر کە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

16ی 8ی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.