Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:39

پارتی سەربەستی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد

کوردستان TV
100%


 عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، بەبۆنەی 76مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی و گشت ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیر و تێکۆشەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

بەڕێز جەنابی سەرۆک کاک "مەسعود بارزانی"

بەڕێزان: گشت ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و تێکۆشەرانی پارتی دیموکرات.

سڵاوی پارتی سەربەستیی کوردستانتان لێ بێت.

بەبۆنەی یادی 76 ساڵەی پارتە تێکۆشەرەکەتان، بە نوێنەرایەتی گشت سەرکردایەتی و ئەندامان و ھاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی و، گشت ئێوەی نیشتیمانپەروەر لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

پارتە تێکۆشەرەکەتان دەچێتە نێو 76 ساڵ لە تەمەنی خەباتی پڕ لە ھەوراز و نشێو، کە لەو مێژووەدا لەگەڵ دەیان رووداوی نەخوازراو ڕووبەڕوو بوونەتەوە، بە دەیان جار تووشی پەلامار و گەلەکۆمە و پیلانی مەترسیداری دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان بوونەتەوە، بەڵام بەسەر ئەو ھەموو رووداوانەدا زاڵبوون و لەسەر پێی خۆتان بە سەرکەوتووانە ماونەتەوە و، بوونەتە ئەزموونی مێژووی گەلێکی وڵات داگیرکراو لە خۆرھەڵاتی ناڤیندا.

ھەنگاوی مێژوویی خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، سەرەڕای ئەو ھەموو کۆسپ و تەگەرانە، بوونەتە بەشێک لە کولتووری مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان، بە سەرۆکایەتی و لێزانی رێبەر و مەرجەعی بە توانا کاک مەسعود بارزانی.

لەم ئان و ساتەدا کە یادی ٧٦ ساڵەی پارتەکەتانە، دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزییەکی خراپی ناوخۆیی دەچێت، ئەو دۆخەش تا ڕادەیەک کاریگەری لە یەکڕیزی ناوخۆیی ماڵی کوردستانیانی باشووری وڵاتمان کردووە. بەو ھیوایە ھەوڵی بە پەلە بدرێت بۆ چارەسەری کێشەکان و، ھەنگاوی گرینگ بۆ بەدەستھێنانی لانیکەمی کۆنفیدراڵی باشوورمان بدرێت.

جارێکی دیکە یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەرۆک و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و کادیر و پێشمەرگەکانی پیرۆز بێت.

 

عارف باوەجانی. سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان

23ی گەلاوێژی 2722ی کوردی.. 2022/8/16ی زایینی

کوردستان هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.