Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:35

یاریزانی ئیسپانی پابلۆ كارێنۆ بوستا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی مۆنتریالی كه‌نه‌دی

کوردستان TV
100%


یاریزانی ئیسپانی پابلۆ كارێنۆ بوستا گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی مۆنتریالی كه‌نه‌دی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، كارێنۆ بوستای پۆلێنكراوی بیستوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ جاك دراپێری تێنسزانی لاوی بریتانی و پۆلێنكراوی هه‌شتاودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاوسێ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا، كارێنۆ بوستا ڕووبه‌ڕووی دانیێل ئیڤانزی به‌ریتانی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر تۆمی پاولی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌م یاریه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزان به‌خۆوه‌ بینی كه‌ دوو كاتژمێرو حه‌ڤده‌ خوله‌ك درێژه‌ی كێشا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش یه‌ك شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش چوار بوو.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.