له ده‌ست پێكی گه‌ری یه‌كه‌می وه‌رزی نویی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پاله‌وانی پار سالی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ئۆدینیزی كرد‌و به ئه‌نجامی چوار گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه.
یاریه‌كه له‌شاری میلان و له‌سه‌ر یاریگای سان سیرۆ به‌ریوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پیكی فیكه‌ی ناوبچیوان و له خوله‌كی دوو رۆدریگۆ بیساو گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، ده خولهك دواتر ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ میلان هه‌ژمار كرد‌و سیۆ هێرناندیز به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جیی كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
سێ خولهك دواتر ئانتی ریبیتش گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و میلانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له دوا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م ئاده‌م ماسینا گۆلی دووه‌م و به‌رامبه‌ری بۆ ئۆدینیزی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م ئاستی میلان باشتر بوو له خوله‌كی چل‌و شه‌ش ئیبراهیم دیاز به تۆمار كردنی گۆلی سێیه‌م جارێكی تر میلانی پێشخسته‌وه ، له خوله‌كی شهستو هه‌شت ئانتی ریبیتش گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و میلان به‌سه‌ركه‌وتن ده‌ستی به یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی كرد‌و مه‌به‌ستیشی پارێزگاری كردنه له نازناوی خوله‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.