له‌گه‌ری یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنای خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می وه‌رزی رابردوو میوانداری یانه‌ی رایۆ ڤالیكانۆی كرد .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سپۆتیڤای كانب ن‌و به‌رێوه چوو ، یاریزانانی بارسێلۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل‌دا بوون و چه‌ند جارێك لیڤاندۆڤسكی و رافینیاو دیمبلی به‌ختی خۆیان تاقی كرده‌وه به‌لام نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی تیپی میوان له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی به‌رگریه‌كی باشیان ده‌كرد چه‌ند جارێكیش هه‌لی گۆل تۆمار كردنیان بۆ ره‌خسا به‌لام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، یاری به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و رایۆ ڤالیكانۆ خالێكی له‌یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ست پێكی ركابه‌رییه‌كان وه‌رگرت .
له‌لالیگادا بارسێلۆنا و رایۆڤالیكانۆ یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.