له هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی لیسته‌رسیتی میوانی برده‌وه، یاریگای ئیمارات له له‌نده‌ن ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له نێوان هه‌ردوو تیپ به‌خۆوه گرت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی ئارسناڵ فشارێكی به‌هێزیان خسته سه‌ر گۆڵی تیپی میوان، تا له خوله‌كی بیست و سێ‌دا، گابرێل خێسوسی به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ تیپی تۆپچیه‌كان تۆماركرد.
پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆڵه به سوودی یانه له‌نده‌نیه‌كه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوسێدا، ویلیا‌م سالیبای فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری ئارسناڵ گۆڵێكی بۆ لیسته‌رسیتی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، گرانیت چاكای سویسری گۆڵی سێیه‌می ئارسناڵی به‌ده‌ستهێنا، دواتر یاریزان جه‌یمس مادیسۆن گۆڵی دووه‌می لیسته‌رسیتی له خوله‌كی حه‌فتاوچوار تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌بردو خوله‌كێك دوای ئه‌م گۆڵه هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی، گابرێیل مارتینێلی گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئارسناڵ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی برده‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ دێت و به جیاوازی گۆڵ له دوای مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگ دایه، لیسته‌رسیتیش دوای یه‌كسان بوونی له یه‌كه‌م یاری له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی برێنتفۆرد، دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه هات.
له‌پریمه‌رلیگدا ئارسناڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.