یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بۆرنمۆسی میوانی برده‌وه.
یاریزانانی مان سیتی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، تا له خوله‌كی نۆزده‌دا، ئێلكای گوندۆگانی ئه‌ڵمانی گۆڵێكی بۆ سیتیزێنز تۆماركرد.
پاشان كیڤین دی بروینی به‌لجیكی و خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی ڕابردووی پرێمه‌رلیگ گۆڵی دووه‌می مان سیتی له خوله‌كی سیی و یه‌ك به‌ده‌ستهێنا، دوای شه‌ش خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان فیل فۆدێن گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانداری تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاونۆدا، جێفێرسۆن لێرمای كۆلۆمبی و ناوه‌ڕاستكاری بۆرنمۆس گۆڵی چواره‌می مان سیتی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش مانچسته‌رسیتی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی له وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را برده‌وه‌و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده شه‌ش خاڵ، بۆرنمۆسیش دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه هات .
له‌پریمه‌رلیگدا مانچسته‌ر سیتی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بۆرنمۆس تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.