له گه‌ری دووه‌می خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی برنتفۆرد میوانداری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی كرد‌و به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه .
یاریه‌كه له‌شاری له‌نده‌ن و له‌سه‌ر یاریگای گریڤین پارك به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی ده بیلندا جۆشوا دا سیلڤا ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی خاوه‌ن یاریگا كرده‌وه ، هه‌شت خولهك دواتر ماتیاس یانسین گۆلی دووه‌می بۆ برینتفۆرد تۆمار كرد.
له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش بن میی گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد، له خوله‌كی سی و پێنج برایان مبیۆمۆ گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له‌پشووی نێوان گێمه‌كان راهێنه‌ری مان یونایتد چه‌ند گۆرانكاریه‌كی ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری ، لهیهرامبهریشدا برینتفۆرد هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلی زیاتری ده‌دا ،به‌لام ئه‌نجامی اری گۆرانكاری دیكه‌ی به خۆوه نه‌بینی و مان یونایتد دووه‌م یاری له‌سه‌ر یه‌كتری تووشی دۆراندن هات ، یانه‌ی برینتفۆرتیش دوای یه‌كسان بوونی له‌یاری رابردوو یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو بووه خاوه‌نی چوار خال .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.