ڕه‌حیم ستێرلینگ هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆكاره‌كانی ڕۆیشتنی له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی بلوز له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا خسته‌ڕوو.
ستێرلینگ ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا له يانه‌ی لیڤه‌رپول بوو، دواتر هاته ڕیزی مان سیتی و ئێستاش وه‌ك یاریزانێكی پێگه‌یشتوو له ڕیزی چێڵسی دایه.
ستێرلینگی ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ ئاشكراشی كرد كه له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتووه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بێت، به‌ڵام له ڕیزی مان سیتی و له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه له لوتكه‌ی به‌خشش و پێگه‌یشتوویی دایه، هه‌ستی ده‌كرد به‌شداریكردنی له یاریه‌كاندا وه‌ك پێویست نیه‌و به چه‌ندین هۆكاری جیا‌و به شێوه‌ی نۆره له‌گه‌ڵ یاریزانی دیكه‌دا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بووه، بۆیه نه‌یویست له‌مه زێاتر كات به‌فیڕۆبدات و پێویستی به‌وه بوو پارێزگاری له توانا‌و ئاست به‌رزی خۆی له‌ناو یاریگا بكات، هێرشبه‌ره ئینگلیزیه‌كه گوتیشی، من له ژیانی خۆمدا حه‌ز ده‌كه‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانم بجه‌نگم و سیناریۆی ژیانم بگۆڕم، بۆیه په‌یوه‌ندیكردنم به ڕیزی چێڵسی باشترین و گونجاوترین بژارده بوو بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م، پێم وایه چێڵسی به‌و ئیداره نوێیه‌ی ئێستای هه‌رده‌م له ڕكابه‌ریدا ده‌بێت و به‌ره‌و باشتر په‌ره ده‌سێنێت، ستێرلینگ له‌م هاوینه‌دا له یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه به گرێبه‌ستێك به بڕی چلوحه‌وت ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد.
ڕه‌حیم ستێرلینگ هۆكاره‌كانی ڕۆیشتنی له یانه‌ی مانچسته‌رسیتی خسته‌ڕوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.