Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:27

رۆژی جیھانی لاوان پیرۆز بێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لەلایەن کۆنگرەی جیھانی وەزیرانی لاوانەوە پێشنیاری ئەوە کرا ڕۆژێک بۆ لاوانی جیھان دەستنیشان بکرێت، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بڕیاری 120/54 لە کانوونی یەکەمی ساڵی 1999 ڕۆژی (12)ی ئابی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی لاوان ناساند.

لاو کێیە؟

لاو ئەو توێژە چالاك و کارامە و نوێخوازەی کۆمەڵگاییە کە بەردەوام لە هزر و بیری پێشکەوتن و ئاڵوگۆڕ و نوێبوونەوە دایە، توێژێکی وەفادار و حەقبێژ و ئامانجخوازە و پابەندی بەڵێنەکانییەتی، ئارەزووی خوڵقاندن و دروستکردن و دەرکەوتنە، لەم روانگەیەوە پێویستە دەستپێکی لاو بناسین دوایی تواناکانی بخوێنینەوە و سوودیان لێ وەربگرین.

تایبەتمەندییەکانی قۆناغی لاوێتی بە توانا جەستەیی و فیزیکییەکانی لە توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا جیا دەکاتەوە، لاو هەمیشە خولیای هەلومەرجی باشتری ژیانە، بۆیە هەنگاوەکانیشی بەردەوام بۆ بەرەوپێشبردن و گۆڕانکارییە، هەر ئەمەشە وای کردووە کە خواستەکانی لاوان زیاتر بکات.

قۆناغی لاوێتی پیر‌‌ۆزترین و گرانبەهاترین قۆناغی ژیانە و لەم قۆناغەدا بەدیارکەوتن و سەرکەوتن و چەکەرەکردنی تاکێک بنیاد دەنرێت، سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی هەر وڵات و میللەتێک و کۆمەڵگایەك بەستراوەتەوە بە هێزی لاوی چالاکەوە کە چەندە ئەو لاوە دەتوانێت هێز و وزەی خۆی بۆ پێشخستن و سەرکەوتن وەگەڕ بخات، هەر وڵاتێکیش ڕێژەی دانیشتووانی لاوی زیاتربێت کاریگەری دەبێت لەسەر هێزی ئابووری و سیاسی و تەکنەلۆژی ئەم وڵاتە.

لێرەدا دەمەوێت بە قسەیەکی بان کیمۆن سکرتێری گشتی پێشووی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆتایی بە بابەتەکەم بهێنم کە دەڵێت "لەچوارچێوەی ئەو قەیرانە ئابوورییه‌ی زۆرێک لە وڵاتانی جیھانی گرتۆتەوە پێویستە لاوان لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیارداندا بەشداری پێ بکرێن، ئەگەر ھەلومەرجی گونجاو بۆ لاوان نەڕەخسێنرێت ئەوا توێژێکی ونبوو لە کۆمەڵگەدا بەرھەم دێنین".

دلشاد یوونس هەرکی

دیدی رۆژنامه میدیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.