Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 05:32

جێگرەوەی خوێ

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كە گۆڕینی خوێ بە كلۆریدی پۆتاسیۆم پەستانی خوێن دادەبەزێنێت، بەمەش مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان كەمدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە توێژەر بروس نیل، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پەیمانگای جۆرج بۆ تەندروستی جیهانی لە نیوتاونی ئوسترالیا دەڵێت: بە گۆڕینی خوێی ئاسایی بە كلۆریدی پۆتاسیۆم، فشاری خوێن و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و جەڵتەی دڵ بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.
توێژینەوەكە، كە ئەنجامەكانی لە گۆڤاری پزیشكی "دڵ" بڵاوكراوەتەوە، لەسەر بنەمای ئەو توێژینەوەیە ئەنجامدراوە كە لە ناوچە گوندنشینەكانی چین ئەنجامدراوە، هەروەها دەركەوتووە كەمبوونەوەی بەرچاوی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك بووە، دوای ئەوەی كلۆریدی پۆتاسیۆم وەك جێگرەوەی خوێ بەكارهێناوە.
بەڵام تیمی توێژەران پرسیاریان لەوە كرد كە ئایا هەمان ئەنجام لە وڵاتان و دانیشتوانی دیكەدا دەردەكەوێت، بۆیە نیل و هاوكارەكانی پشكنینی ئەنجامی 21 توێژینەوەیان كردووە كە پێشتر بڵاوكراونەتەوە و نزیكەی 30 هەزار كەس بەشدارییان تێدا كردووە.
ئاژانسی هەواڵی UPI بڵاویكردەوە، ئەو توێژینەوەیانە لە ئەوروپا و ڕۆژئاوای زەریای هێمن و ئەمریكا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەنجامدراون و كەمبوونەوەی پەستانی خوێنی سیستۆلیك نزیكەی 5 ملم زئۆس بووە، لە كاتێكدا كەمبوونەوەی پەستانی خوێنی دیاستۆلیك نزیكەی 2 ملم زئۆس بووە.
هەروەها توێژەران بۆیان دەركەوتووە كە ئەم كەمبوونەوەیە لە پەستانی خوێندا بەبێ گوێدانە جوگرافیا و تەمەن و ڕەگەز و مێژووی بەرزی فشاری خوێن و كێش بەردەوامە.
هەروها شیكارییەكی دیكەی پێنج تاقیكردنەوە كە زیاتر لە 24 هەزار كەس بەشداریان كردووە، دەركەوتووە كە جێگرەوەی خوێ مەترسی مردنی پێشوەختە بە ڕێژەی 11% كەمدەكاتەوە، هەروەها نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان بە ڕێژەی 13% كەمدەكاتەوە، مەترسییەكانی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشك بە ڕێژەی 11% كەمدەكاتەوە.
بەڵام بەپێی كلینیكی كلیڤلاند، جێگرەوەی خوێ مەترسیدار دەبێت كاتێك تووشی حاڵەتێكی وەك نەخۆشی گورچیلە یان جگەر یان شەكرە دەبێت.
هەروەها بەكارهێنانی جێگرەوەی خوێ لەكاتی خواردنی هەندێك دەرمان وەك دەرمانی میزهەڵگر دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا بە شێوەیەكی بەرچاو.
هەروەها دكتۆر جەی مینتز، بەڕێوەبەری تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكان و چەوری لە نەخۆشخانەی دڵی ساندرا ئەتلاس باس لە نیویۆرك دەڵێت: گۆڕینی خوێ بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان شتێكە كە دەبێت جێگەی سەرنجی هەموو پزیشكان بێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.