Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:58

یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیا یاریزان ئەلێکسیس سانچێزی هێنایە ریزەکانی

کوردستان TV
100%


یانەی ئۆلیمپیک مارسیلیای فەڕەنسی هێرشبەری بەتوانای هەڵبژاردەی چیلی، ئەلێکسیس سانچێزی هێنایە ریزەکانی.

کارگێڕیی یانە فەڕەنسییەکە رایگه‌یا‌ند‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئەلێکسیس سانچێز گەیشتووەتە رێككه‌وتن‌ و دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ناوبراودا واژوو دەکات.

ئەلێکسیس سانچێزی تەمەن 33 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانە بەناوبانگەکانی وەک بارسێلۆنا و ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد کردووە و بەم دواییە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان هەڵوەشاندەوە کە یاری بۆ دەکرد.

سانچێز لە سێ وەرزدا لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان-دا لە کۆی 108 یاریدا، 20 گۆڵی تۆمارکرد و نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا، جامی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.

ئەلێکسیس سانچێز هەروەها لە کۆی146 یاریدا، 48 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی چیلی تۆمارکردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی چیلی-یە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.