Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:10

زانایان سەلماندوویانە

کوردستان TV
100%

زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا بۆیان دەركەوت برسێتی مامناوەند كاریگەری لەسەر جەستە هەیە و دەبێتە هۆی باشبوونی تەندروستی و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشیانەی پەیوەندی بە پیربوونی جەستەوە هەیە.
ئەو زانایانە لەبابەتێكدا كە لەگۆڤاری Cell Reports بڵاوكراوەتەوە ئاماژەیان بەوەكردووە برسێتی كاریگەری لەسەر كاتژمێری ناوخۆیی جەستە هەیە كە زۆرینەی پرۆسەكانی خۆراكی و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەكان رێكدەخات، لەلێكۆڵینەوەی تاقیگەیدا دەركەوت برسێتی مام ناوەند دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لەهەناسەدان و هەروەها كاریگەری لەسەر كاری جینات و پرۆتینە بنەڕەتیەكان هەیە.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر پاولو ساسونی دەڵێت: برسێتی كاردەكات بۆ دووبارە رێكخستنەوەی زنجیرەیەك چالاكی خانەیی و ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەكان و پیربوون.
ژێدەر / ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.