Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:44

كتێبی" كه‌ڤۆكێن سیها تاووسێ" بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی" كه‌ڤۆكێن سیها تاووسێ"( كۆتره‌كانی سێبه‌ری تاووس ) به‌ چوار زمان له‌سه‌ر ئافره‌تانی ئێزدی بڵاو ده‌كرایه‌وه‌.
ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌وانی ئێزیدی ،كاروان باعه‌ردی  به‌چوار زمان (كوردی ، عه‌ره‌بی ، توركی ، ئیگلیزی ) نووسراوه‌  له‌ به‌شه‌ كوردییه‌كه‌ی به‌هه‌ردوو شێوازی "سۆرانی و بادینی" نووسراوه‌. 
له‌ كتێبه‌دا باس له‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی  شنگالدا گیانی  خۆیان به‌خشیوه‌ ، پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌ر، شه‌ماڵ ئاكره‌یی نووسراوه‌ و ملله‌ت محه‌مه‌د دیزایینی به‌رگه‌كه‌ی كردووه‌ ، له‌ بڵاوكراوه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالشه‌ و چاپی یه‌كه‌می به‌ تیراژی 500 دانه‌یه‌، كه‌ له‌ 234 لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.