Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:11

میدڤیدڤ نازناوی تێنسی لۆس کابۆسی مەکسیکی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%


 
 له‌یاری كۆتایی پاله‌وانیه‌تی لۆس کابۆسی مەکسیک، له‌سه‌ر ئاستی كوران تێنسزانی رووسی دانییل مێدڤێدیڤی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می تێنسی جیهانی نازناوی لۆس کابۆسی مەکسیکی بە دووسه‌دو په‌نجا خاڵ برده‌وه‌.
میدڤیدڤ توانی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر کامیرۆن نوری به‌ریتانی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ مێدڤێدێڤ پالێوراوی برده‌وه‌ی نازناوەکەبوو، له‌یاری كۆتایی میدڤیدڤ له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و بیست و سێ خوله‌ك هه‌ردوو كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی حه‌وت پێنج، شه‌ش هیچ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میدڤیدڤ كه‌ هاوكات دووسه‌دو په‌نجاو سێیه‌مین نازناو بوو له‌كاروانی وه‌رزشی خۆی نازناوی تێنسی لۆس کابۆسی مەکسیکی برده‌وه‌.
 له‌سالی دوو هه‌زارو نۆزده‌و له‌ پاڵەوانێتی ماستەرزی شەنگەهای، هه‌ردوو تێنسزان مێدڤێدێڤ و نوری ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م  یاریزانە ڕووسییە براوه‌بوو، به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی تێنسی لۆس کابۆس ئەمە یەکەم نازناوه‌ مێدڤێدێڤ لە وەرزی دووهه‌زارو بیستو دوو به‌رز بكاته‌وه‌.  
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.