Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:12

شێلبی ڕۆجێرز گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سان خۆسێی ئه‌مه‌ریكی

کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی ئه‌مه‌ریكی، شێلبی ڕۆجێرز گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سان خۆسێی ئه‌مه‌ریكی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان.
 له‌ قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، ڕۆجێرزی پۆلێنكراوی چلوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌.
 له‌ یاریه‌كه‌دا ڕۆجێرز ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردو هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی به‌ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێرو دوازده‌ خوله‌ك و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سێ به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی هه‌شت، له‌م قۆناغه‌ش كچه‌ تێنسزانه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووی ئاماندا ئه‌نیسیمۆڤای هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، كۆری گاوفی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی یازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ناومی ئۆساكای ژاپۆنی و پۆلێنكراوی چل و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م یاریه‌ش یه‌ك كاتژمێر و بیست و نۆ خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی هه‌شتدا، گاوفی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ یاری له‌گه‌ڵ پاولا بادۆسای ئیسپانی ده‌كات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.