Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:01

سوودە بێشومارەكانی شووتی بزانە

کوردستان TV
100%

شووتی تینوێتی كوژێنەرەوە لە وەرزی هاویندا، هەروەها پڕە لە ماددە خۆراكییەكان، هەروەها چەندین سوودی تەندروستی هەیە كە لێرەدا دەیخەینەڕوو.
ئاودانی جەستە..
شووتی لەسەدا 92 ئاوی تێدایە، ئەمەش وایكردووە ببێتە هەڵبژاردەیەكی زۆر باش بۆ وەرگرتنی ئاوی ڕۆژانە. خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ئاویان تێدایە وەك شووتی یارمەتی دابینكردنی ئەو ئاوەی لەش دەدات كە پێویستە بۆ ئەوەی بە باشی كاربكات، وەك ڕێكخستنی پلەی گەرمی لەش، كاركردنی ئاسایی ئەندامەكان، گەیاندنی ماددە خۆراكییەكان بۆ خانەكان و چەوركردنی جومگەكان. شووتی بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئاوەكەیەوە یارمەتیدەرە بۆ زیادكردنی هەستی تێربوون، هەروەها كەمی كالۆرییەكەی، ئەمەش وایكردووە ببێتە پێكهاتەیەكی خوازراو لە ڕێژیمەكانی دابەزاندنی كێشدا. 
ماددە خۆراكییە بەسوودەكان..
شووتی چەندین جۆری خۆراكی تێدایە، لەوانە كانزاكانی (پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم) و ڤیتامینەكانی ئەی و سی. هەروەها شووتی سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە سیترۆلین كە ترشێكی ئەمینییە و توانای وەرزشكردن باشتر دەكات. هەروەها شووتی ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە و لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە و نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دەپارێزێت.
تەندروستی دڵ..
زۆرێك لە ماددە خۆراكییەكانی ناو شووتی پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەكەن. ترشی ئەمینی سیترۆلین ڕێژەی ئۆكسیدی نیتریك لە لەشدا زیاد دەكات، ئەمەش یارمەتی فراوانبوونی خوێنبەرەكان دەدات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت. هەروەها شووتی ڤیتامین و كانزاكانی تێدایە كە سوودی بۆ دڵ هەیە، وەك مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامینەكانی ئەی و سی و بی شە‌ش.
كاریگەری دژە شێرپەنجە..
چەند پێكهاتەیەك كە لە شووتی دەبینرێن، لەوانە لایكۆپین و كوكوربیتاسین ئی كاریگەری دژە شێرپەنجەیان هەیە. توێژینەوەكان خواردنی لایكۆپین بە كەمبوونەوەی مەترسی هەندێك جۆری شێرپەنجەوە دەبەستنەوە، وەك شێرپەنجەی پرۆستات و كۆڵۆن و ڕیخۆڵە، بە كۆنتڕۆڵكردنی دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەكان. هەروەها كوكوربیتاسین ئی گەشەی وەرەمەكان دەگرێت بە پێشخستنی ئۆتۆفاژی خانە شێرپەنجەییەكان.
باشتركردنی كرداری هەرس و ڕێگریكردن لە قەبزی..
شووتی بڕێكی زۆر ئاو و بڕێكی كەم لە ڕیشاڵی تێدایە كە هەردووكیان بۆ هەرسكردنی خۆراكی تەندروست پێویستن. ڕیشاڵ یارمەتی هێشتنەوەی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات بە ڕێكوپێكی و قەبزی، لە كاتێكدا ئاو پاشماوەكان بە شێوەیەكی كاراتر لە ڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە دەگوازێتەوە.
كەمكردنەوەی هەوكردن و فشاری ئۆكسجین..
هەوكردن هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زۆرێك لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان وەك شەكرەی جۆری دووەم، هەوكردنی جومگەكان، ئەلزەهایمەر و چەند حاڵەتێكی تر. رێجیمێكی دەوڵەمەند بە دژە ئۆكسێنەرەكانی وەك شووتی (لایكۆپین و ڤیتامین سی یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی رادیكاڵە ئازادەكان دەدات كە دەبنە هۆی فشاری ئۆكسجین و بەشدارن لە هەوكردنی درێژخایەن، یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی هەوكردن و كەمكردنەوەی زیانەكانی خانەكان بەهۆی هەوكردنەوە.
ڕێگری دەكات لە تێكچوونی ڕەنگی چاو..
تێكچوونی ڕەنگی چاو كە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە (ئەی ئێم دی)كێشەیەكی باوی چاوە كە دەتوانێت ببێتە هۆی كوێربوون لە كەسانی پێگەیشتوودا. لایكۆپین وەك پێكهاتەیەكی دژە ئۆكسێنەر و دژە هەوكردن یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن و رێگریكردن لەم نەخۆشییە.
باشتركردنی توانای وەرزشكردن و كەمكردنەوەی ئازاری ماسولكەكان..
ترشی ئەمینی سیترۆلین لە شووتی ئازاری ماسولكەكان كەمدەكاتەوە دوای وەرزشكردن، ئەمەش بە زیادكردنی بەرهەمهێنانی ئۆكسیدی نیتریك لە لەشدا، كە یارمەتی فراوانكردنی خوێنبەرەكان دەدات بۆیە پێویست ناكات دڵ بەو رادەیە كار بكات بۆ ئەوەی خوێن لە جەستەدا پەمپ بكات. توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو وەرزشوانانەی ئاوی شووتی یان خواردۆتەوە كەمتر ئازاری ماسوولكەكانیان هەبووە و ماوەی چاكبوونەوەیان كەمتر بووە بە بەراورد بەو وەرزشوانانەی كە ئاوی شووتی یان نەخواردۆتەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.