Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:44

تەندروستی جیهانی هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون دەدات

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ڕاپۆرتەكان لەسەر یەكەم مردن لە دەرەوەی ئەفریقا بڵاوكرایەوە، نوسینگەی ئەورووپی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لەوەی كە دەكرێت چاوەڕوانی مردنی زیاتری پەیوەست بە ئاوڵەی مەیموون بكرێت .
كاترین سمۆلوود، بەرپرسی فریاگوزاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە ئەوروپا، پێشبینی دەكەین مردنی زیاتر ببینین.
سمۆڵوود جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت بڵاوبوونەوەی پەتاكە بوەستێنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش جەختی لەوە كردەوە كە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا نەخۆشەكان چاك دەبنەوە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە چارەسەركردن هەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕاپۆرتكردنی مردن بە ئاوڵەی مەیموون هەڵسەنگاندنمان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئەوروپا ناگۆڕێت، دەزانین هەرچەندە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا لە خۆیەوە چارەسەر دەبێت، بەڵام ئاوڵەی مەیموون دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵۆزییەكی جددی.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.