Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:55

ئەو هۆكارانەی كاردەكەنە سەر تەندروستی ئێسكەكان ‌

کوردستان TV
100%

ئێسكەكان، وەك هەر پێكهێنەرێكی تری جەستەمان بە بەردەوامی گۆڕانكاریان بەسەردادێت و كرداری دروستبوون و لەناوچوون تێیاندا روودەدات، بەڵام پوكانەوەی ئیسكەكان لەگەڵ دروستبوونەكەیدا لە باڵانسدایە، بەتێكچوونی ئەو باڵانسە دووچاری گرفتی تەندروستی دەبینەوە.
 
زۆرترین هێزو توانای ئێسك لە تەمەنی 20 ساڵیدایە، چەندین هۆكاریش كاردەكاتە سەر تەندروستی ئێسكەكان لەوانەش:

1. رێژەی ئەو كالیسیۆمەی وەری دەگرین لە خواردنە ڕۆژانەكاندا، واتا كەم وەرگرتنی كالیسیۆم دەبێتە هۆی زیاتركردنی كەمبونەوەی چڕی ئێسكەكان.
2. چالاكی و جوڵانی زیاد لە پێویستی ڕۆژانە دەبێتە هۆی زیاتركردنی كەمبونەوەی چڕی ئێسكەكان.
3. كێشانی جگەرەو خواردنەوە كحولیەكان دەبێتە هۆی لاوازكردنی ئێسك.
4. رەگەزو كێش و تەمەن كاریگەری زۆری هەیە لەسەر ئێسك بەتایبەت لە خانماندا.
5. بۆماوەیی لە خێزاندا كاریگەریەكی زۆری هەیە لەسەر بەهێزبوون و لاوازبوونی ئێسك.
6. زیادەی هۆرمۆنی پایرۆید زۆرجار دەبێتە هۆی كەمبونەوەی چڕی ئێسك. 
7. ناڕێكی خواردن و هەندێك نەشتەرگەری وەكو نەشتەرگەری گەدە و بچوك كردنەوەی گەدە و نەخۆشیە درێژ خایەنەكان.
8.هەندێك دەرمانی درێژخایەنی وەك prednison و كۆرتیزۆن ئەبنە هۆی زیان گەیاندن بەچڕی ئێسكەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.