Erbil 39°C ھەینی 12 ئاب 11:35

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا داوایه‌كی به‌په‌له‌ له‌ عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرد به‌په‌له‌ و ده‌ستبه‌جێ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ شاری مووسڵ.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕێین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ستبه‌جێ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ به‌رپرسیارن له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌ شاری مووسڵ.

جێی باسه‌ شه‌وی ڕابردوو كوسنوڵخانه‌ی توركیا له‌ شاری مووسڵ به‌ چوار مووشه‌كی هاوه‌ن بۆردومان كرا، محه‌مه‌د كوجووك كونسوڵی توركیا له‌ شاری مووسڵ دوای هێرشه‌كه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیان سه‌لامه‌تن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.