Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:18

سلێمانی.. لەمانگێكدا 69 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی تۆماركراوە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 69 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 3 حاڵەتی خنكان لەئاودا و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی مەوادی كیمیایی و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.