Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:54

مۆزی سەوز یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ بەو ئەنجامە گەیشتووە كە خواردنی یەك مۆز لە ڕۆژێكدا یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە چەند جۆرێك لە شێرپەنجە، بەڵام پێویستە مۆزەكە سەوز بێت.
زاناكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە مۆزی سەوز توانیویەتی مەترسی تووشبوون بە چەند جۆرێك لە شێرپەنجە لە سەرتاسەری جەستەدا بە ڕێژەی نزیكەی لەسەدا 60 كەم بكاتەوە، بەڵام مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە كەم ناكاتەوە . هەروەها كاریگەری پارێزەری مۆز بە تایبەتی لە بەرامبەر ئەو شێرپەنجانەدا بەهێز بوو كە ڕوو لە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەرس دەكەن، وەك شێرپەنجەی سورێنچك و پەنكریاس كە دەستنیشانكردنیان ئەستەمە.
لەوبارەیەوە جۆن مازەر، مامۆستای خۆراكی مرۆڤ لە زانكۆی نیوكاسڵ دەڵێت: نیشاستەی ناو مۆز بەرگری لە شیبوونەوە دەكات و دەگاتە ریخۆڵەكان، لەوێ دەتوانێت جۆری بەكتریاكان بگۆڕێت كە تیایدا دەژین.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.