سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی چوارشه‌می ڕابردوو ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد كه ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ئه‌وان نه‌بوون.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م له گوتارێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامده‌ری هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سنووری پارێزگای دهۆك چه‌كدارانی په‌كه‌كه بوون.
ڕاشیگه‌یاند: ئامانجی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ عێراق.
ڕۆژی چوارشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشی مووشه‌كی كرایه سه‌ر شوێنێكی گه‌شتیاری له گوندی په‌ره‌خ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ سه‌ر به سنووری پارێزگای دهۆك، به‌هۆی هێرشه‌كه 9 گه‌شتیار كوژران و 23ی تریش بریندار بوون، قوربانییه‌كان كه ئافره‌ت و منداڵیشیان تێدابوو، گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون و بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ڕوویان له‌و شوێنه گه‌شتیارییه كردبوو.
دوای ڕووداوه‌كه ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه وه‌ك نوكته‌یه‌ك وایه و بگره هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه كه سوپای توركیا هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی عه‌لی ڕه‌زا كۆنای باڵیۆزی توركیا له شاری به‌غدا كردبوو و یاداشتێكی ناڕه‌زایی توندی ڕاده‌ست كردبوو كه تێیدا به توندی ئیدانه‌ی تاوانه قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی كردبوو.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له یاداشته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه چیتر ناتوانن له هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌ری عێراقی بێده‌نگ بن كه به‌هۆیه‌وه ڕۆژانه هاووڵاتییانی سڤیل له شاره‌كان ده‌كرێنه ئامانج.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه ده‌بێت توركیا به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات و هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی سه‌رجه‌م شه‌هید و برینداره‌كان بكاته‌وه.
حكوومه‌تی عێراق ئێستا خه‌ریكی ئه‌وه‌یه داوای یاسایی دژی توركیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش تۆمار بكات و له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌نگییه‌كی جیهانی دژی سوپای توركیا و به‌زاندنی خاكی عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌رییه‌كان ئه‌و وڵاته دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.