له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، فرانسیسكۆ سێروندۆلۆی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئه‌سڵان كاراتسێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی سیی و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی.
ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه شه‌ش سێ، چوار شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو، له قۆناغی پێش كۆتاییدا، سێروندۆلۆ ڕووبه‌ڕووی لۆرێنزۆ موسێتی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی شهستودووهمی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش له قۆناغی چاره‌گی كۆتاییدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌لێخاندرۆ داڤیدۆڤیچی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سیی و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش سێ بوو.
ئه‌م یاریه دووه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان موسێتی و داڤیدۆڤیچ بوو كه یاریزانه ئیتاڵیه‌كه له هه‌ردوو یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
فرانسیسكۆ سێروندۆلۆی ئه‌رژه‌نتینی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.