حەیدەر سەلامی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هەڵوێستی حكومەت بەرامبەر بە بۆردومانەكەی توركیا لاوازە و پێویستە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەربكرێت.
ئەلسەلامی لە چاوپێكەوتنێكیدا بەسومرییە نیوزی رایگەیاندووە، هەڵوێستی حكومەت بەرامبەر بە بۆردومانەكەی توركیا لاوازە، هیوادارین جووڵەی بەهێز و هەنگاوی زۆر گەورە و روون هەبێت سەبارەت بە مەلەفی توركیا و بۆردومانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەركردنی باڵیۆزی توركیا لە عێراق كەمترین وەڵامە كە حكومەت لەم ماوەیەدا بیكات.
هەروەها گوتی: عێراق چەندین بژاردەی رێگریی لەبەردەستدایە بۆ راگرتنی دەستێوەردان و بۆردومانەكانی توركیا.
ئەندامێكی پەرلەمان: هەڵوێستی حكومەتی عێراق بەرامبەر بە بۆردوومانەكەی توركیا لاوازە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.