وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می سنووری زاخۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی به ئه‌نجامده‌ری ڕووداوه‌كه تۆمه‌تبار كرد، هه‌روه‌ها بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عێراقیشی كرد هاریكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی رووداوه‌كه ئاشكرا بكرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی 8 هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ چوارشه‌م لە ناوچەیەکی گەشتیاری سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تی عێراق كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
ڕایگه‌یاند: توركیا دژی هه‌موو جۆره هێرشێكه كه سڤیله‌كان بكاته ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه توركیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و له رێگه‌ی نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی هه‌ستیاری سه‌باره‌ت به سڤیله‌كان، ژێرخانی مه‌ده‌نی، مێژوویی و كولتووریی و پارێزگاریكردن له سروشت، به‌ڕێوه ده‌بات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه‌وه كه مرۆڤگه‌لی بێ‌تاوان ده‌كه‌نه ئامانج و وا لێك ده‌درێته‌وه كه له رێکخراوی تیرۆریستییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبێت، هه‌ڵوێستی ره‌وا و مكوڕی وڵاته‌كه‌مان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا به ئامانج گیراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌یان له‌پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان ئاماده‌یه بۆ هاویشتنی هه‌موو جۆره هه‌نگاوێك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ریی گوتار و پڕوپاگه‌نده‌ی په‌كه‌كه لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار بن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ئاشكرا بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.