Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 02:11

ئەردۆغان گەیشتە ئێران و لەگەڵ رەئیسی و خامنەیی كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەیدا بۆ ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، كۆبووەوە.
كۆبوونەوەكە كە لە نووسینگەی خامنەیی بەداخراوی بەڕووی راگەیاندنەكاندا بەڕێوەچوو، نزیكەی 40 خولەكی خایاندووە.


پێشتر لە رێوڕەسمێكی فەرمیدا لە تاران لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەركۆماری ئەو وڵاتە، پێشوازی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا كرا و دواتر كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان هەردوولادا دەستیپێكرد.
كۆبوونەوەكە كە لە كۆشكی سەعدئاباد بەڕێوەچوو، نزیكەی یەك كاتژمێر و نیوی خایاند و دوور لە چاوی كامێراكان بەڕێوەچوو،.هەروەها شاندەكانی هەردوو وڵات ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون .


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.