Erbil 42°C شەممە 13 ئاب 12:33

ئایفۆن 14 نرخه‌كه‌ی گران ده‌بێت.. بزانه‌ به‌ چه‌ند ده‌بێت؟

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی نێو كۆمپانیای ئه‌پڵ، نرخی ئایفۆن 14 به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ نرخی ئایفۆنه‌كان 13 گرانتر ده‌بێت.

گۆڤاری (زه‌ سه‌ن)ی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چه‌ند زانیارییه‌كیان له‌نێو كۆمپانیای ئه‌پڵ پێ گه‌یشتووه‌ و به‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ به‌نیازه نرخی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئایفۆن 14 به‌ ڕێژه‌ی 100 دۆلار و زیاتر به‌رز بكاته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پێشبینی ده‌كرێ نرخی ئایفۆن 14ی پڵه‌س له‌نێو كۆمپانیا 899 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر نرخی ئایفۆن 13ی مینی بریتی بوو له‌ 799 دۆلار.

هه‌روه‌ها نرخی ئایفۆن ماكس 999 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات، نرخی ئایفۆن پڕۆش 1099 دۆلار، جۆره‌كه‌ی تر كه‌ پڕفرۆشترینه‌ ئایفۆن 14 پڕۆ ماكسه‌ و ئه‌م جۆره‌یان نرخه‌كه‌ی له‌ 1199 دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌ك پێشبینی كراوه‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 14 هاوشێوه‌ی ئایفۆن 13 بێت له‌ ڕووی‌ كوالێتی كامیرای پێشه‌وه‌ و دواوه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ قه‌باره‌ و پارچه‌كانی تریشی.

كۆمپانیای ئه‌پڵ پێشتر بڕیاری دابوو ده‌ستبه‌رداری دروستكردنی‌ ئایفۆن 13ی مینی به‌ قه‌باره‌ی 5.4 بێت و له‌ شوێنی ئه‌ویش ئایفۆن 14 پڵه‌س به‌ قه‌باره‌ی 6.7 دروست بكات.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.