Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:04

لە تاران كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان پوتین و ئەردۆغان و ڕەئیسی بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

كۆشكی كرملین ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڤلادیمێر پوتین،سەرۆكی رووسیا لە تاران چاوی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان ،سەرۆكی توركیاو ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی لوتكەی تایبەت بە دۆسیەی سووریا دەكەوێ .
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بۆ سەردانەكەی پوتین بۆ تاران لە 19ی تەمموزدا بەردەوامە، ئاماژەی بەوەدا كە لەگەڵ هاوتا ئێرانی و توركەكانیدا تاوتوێی دۆسیەی سووریا دەكات.
ماوەی چەند ساڵێكە سوریا و توركیا و ئێران لە چوارچێوەی ئەوەی كە پێی دەوترێت "پرۆسەی ئاشتی ئاستانە" گفتوگۆ دەكەن، كە ئامانج لێی كۆتایی هێنانە بەو ململانێ خوێناوییەی كە 11 ساڵ لەمەوبەر لە سووریا سەریهەڵدا.
ئەمە دووەم سەردانی پوتین دەبێت بۆ دەرەوەی وڵات، دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی شوباتدا هێزەكانی ڕەوانەی ئۆكرانیا كرد، دوای ئەوەی لە كۆتایی مانگی حوزەیران سەردانی تاجیكستانی كرد. كرملین ئاماژەی بەوەشكردووە، پوتین گفتوگۆی جیا لەگەڵ ئەردۆغان لە تاران ئەنجام دەدات، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر بخاتەڕوو. ماوەی چەند مانگێكە سەرۆكی توركیا پێشنیاری دیداری پوتینی كردووە، لە كاتێكدا ئەنقەرە هەوڵ دەدات رۆڵی نێوەندگیری نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ببینێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا سوریا ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.