ئاژانسی هەواڵی دێمیرۆرین بڵاویكردەوە، لە وەرزی قوربانیدان لە توركیا زیاتر لە پێنج هەزار قەساب بریندار بوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "5 هەزار و 102 قەسابی تازەپێگەیشتوو" لە ناوچە جیاجیاكان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "جگە لە ئەستەنبوڵ، 5 هەزار و 102 قەساب بەهۆی بڕینی ئامێر یان لێدانی ئاژەڵ لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵە قوربانییەكان لە سەرتاسەری توركیادا برینداربوون".
ئاژانسەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی قەسابە بریندارەكانی بڵاوكردۆتەوە و برینەكانیان لە نێوان دەست و پێدا جیاواز بووە.
لە توركیا بەهۆی قوربانی جەژن زیاتر لە 5 هەزار قەساب بریندار بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.