ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیسرائیل ڕایگەیاند: بۆ ڕێگەدان بە گەڕانەوەی فڕۆكەكانی ئیسرائیل بۆ فڕۆكەخانەكانی توركیا دوای چەندین ساڵ لە قەدەغەكردن، لەگەڵ توركیا ڕێككەوتنێك لە بواری فڕۆكەوانیدا ئەنجام دەدەن، كە یەكەم ڕێككەوتنە لە دوای ساڵی 1951 .
ئەم راگەیەنراوەی ئیسرائیلی لە لایەن میراو میكالی وەزیری گواستنەوەوە كراوە، كە ئاماژەی بەوەداوە كە گەشتە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ توركیا دەگەڕێنەوە، لەچوارچێوەی رێككەوتنە هاوبەشەكانی نێوان ئەنقەرە و تەل ئەبیب.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گەیشتن بەم ڕێككەوتنە دوای چەند مانگێك لە گفتوگۆ بووە، بەپێی ئەوەی میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردووەتەوە.
لە مانگی ئایاری رابردوودا، وەزیرانی دەرەوەی توركیا و ئیسرائیل بەڵێنیان دا كە دانوستانەكان لەسەر گەشتە راستەوخۆكانی ئیسرائیل بۆ توركیا دەستپێبكەنەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و توركیا لە چەند مانگی ڕابردوودا بەرەوپێشچوونێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، كە بە سەردانەكەی ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆك كۆماری ئیسرائیل بۆ ئەنقەرە گەیشتە لوتكە، كە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا چاوی بە هاوتا توركەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.