Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:58

مەکتەبی پارتی لە قاهیرە کۆمەڵێک قوتابی خەڵات دەکات

کوردستان TV
100%


بەبۆنەی بەدەست هێنانی بروانامەی بەکالوریۆس لە زانکۆی ئەزهەر لە وڵاتی میسر،
لە بارەگای مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵێک قوتابی خەڵات کران، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەب وێرای خۆشحاڵی بۆ سەرکەوتنی ئەو قوتابیانە و بەدەست هێنانی بروانامەی بکالۆریۆس هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری ئایندەیان و داوای لێکردن درێژە بە خوێندن بدەن بۆ وەدەست هێنانی بروا نامەی باڵا بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک میسر کە هەموو پێداویستیەکی بۆ ئامادە کردوون هەروەها داوای لە قوتابیان کرد کەوا خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن بەزانست و شارەزای، بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە دووپاتی پشتگیری قوتابیانی کرد و هەرچی لە توانیان بێت بۆ خزمەتکردنی قوتابیان ئامادە بە بێ جیاوازی 
لە لایەی خۆیانەوە قوتابیان سوپاسی مەکەتەبی پارتیان کرد بۆ هاوکاریکردن و لێپرسینەوەیان 
شایانی باسە نزیکەی ٨٠ قوتابی کورد لە زانکۆی ئەزهەر درێژە بە خوێندن دەدەن لەسەر ئەرکی مەشیخەی ئەزهەر
و هەموو پێداویستیەکان بۆ ئامادە کراوە

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.