Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:23

ئەمریكا .. لە هێرشێكی چەكدارییدا شەش كەس كوژران و 24 كەسیش برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی ئەو هێرشە چەكدارییەی كە لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی رۆژی سەربەخۆیی 4ی تەمووز لە ویلایەتی ئیلینۆیز-ی ئەمریكا ئەنجامدراوە، شەش كەس كوژران و 24 كەسیش برینداربوون.
پۆلیسی هایلاند پارك، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد لە ئاكامی هێرشێكی چەكداریی لە ئاهەنگی رۆژی سەربەخۆیی كە تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەرەكە دیارنییە، شەش كەس كوژران و 24 كەسیش برینداربوون.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە شایەتحاڵەكان رایانگەیاندووە كە گومانلێكراوەكە "گەنجێكی سپی پێستی تەمەن 18-20 ساڵان بووە، تیشێرتێكی شینی لە بەربووە، پرچێكی درێژی رەشی هەبووە" و ئەوەش ئاشكرا كراوە كە هێشتا هێرشبەرەكە دەستگیر نەكراوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە ویلایەتی ئیلینۆیز، براد شنایدەر لە پەیامێكیدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر ئەوەی راگەیاند كە لە كاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی رۆژی سەربەخۆیی هێرشێكی چەكداریی لە هایلاند پارك ئەنجامدراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، شایەتحاڵەكان زانیاری ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە خوێن لەسەر زەوی ئەو شوێنەی كە ئاهەنگەكەی تێدا بەڕێوەدەچوو، رژاوە.هاوكات لەو گرتە ڤیدیۆییانەی كە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە ئەوە دەبینرێت لە دوای بیستنی دەنگی تەقە قەرەباڵەغییەكەی نێو شوێنی ئاهەنگەكە بە شڵەژاوییەوە هەڵدێن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.