Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:33

یوتیوب و تویتەری سوپای به‌ریتانیا ھاککران

کوردستان TV
100%

بەپێی چەند ماڵپەڕێکی جیهانى، لە پەلاماردانێکی سایبەریدا، یوتیوب و تویتەری سوپای به‌ریتانیا هاککران و وێنەى ئەکاونتەکە گۆڕدرا بۆ رۆبۆتێکی پەمەیی و دواتریش بۆ وێنەى تر. هەروەها، لە Bioی ئەکاونتەکە نوسراوە هەموومان لایەنێکی تاریکمان هەیە. لایەنی تاریکی تۆ چۆنە؟"هاوکات، سوپای به‌ریتانیا دانی بەو هاککردنەدا ناوە.
لە ئێستادا ئەو هەژمارانە گەڕێندراوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای به‌ریتانیا، لەم بوارەشەوە، گوتەبێژى سوپای بریتانیا ئەوەى درکاندووە: ئێمە ئاگاداری ئەو ھاککردنەی تویتەر و یوتیوبی سوپاین و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
 ئەوەشی درکاندووە، ئێمە ئاسایشی زانیارى بە ئەوپەڕى جدییەوە وەردەگرین و لە ئێستاشدا ئەو گرفتە چارەسەردەکەین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.