Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:42

هێرشە چەکدارییەکەى دانیمارک ژمارەیەکى زۆرى کوژراو و بریندارى لێکەوتووەتەوە

کوردستان TV
100%


ئەوە راگەیەندرا کە ئەو هێرشە چەکدارییەى کراوەتە سەر مۆڵێک بەناوى "Field's" لە ناوچەى ئاماگەر لە کۆبنهاگن-ى پایتەختى دانیمارک، ژمارەیەکى زۆرى کوژراو و بریندارى لێکەوتووەتەوە.


گوتەبێژى پۆلیسى کۆپنهاگن، سۆرێن تۆماس ئەوەى راگەیاند کە هێرشەکە ژمارەیەکى زۆر بریندارى لێکەوتووەتەوە و دۆخى تەندروستیى چەند بریندارێکیش قورسە.
تۆماس، ئاماژەى بەوەش کرد کە لە دواى هێرشەکە گومانلێکراوێکیان دەستگیر کردووە و ئاشکرایکرد کە ئەو کەسە تەمەنى 22 ساڵە و بەڕەچەڵەک دانیمارکییە و ئەگەرى هێرشى تیرۆریستییان دوورنەخستووەتەوە.
سۆرین تۆماس، زانیارى ئەوەشى بڵاوکردەوە کە لێکۆڵینەوەکانى پۆلیس بەردەوامن و تاکو دڵنیا دەبن لەوەى کە هێرشبەرەکە یەک کەسە، رێوشوێنە ئەمنییەکان لەسەر ئاستى باڵا لە ناوچەکە بەردەوام دەبێت.

شایەتحاڵێک بەناوى کریستینا هانبێرگ، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى بى تى دانیمارک، ئاماژەى بەوە کرد کە دواى بیستنى دەنگى تەقەکە خەڵکەکە بە شڵەژانەوە هەڵاتوون.
شایەتحاڵێکى دیکە بەناوى ریکى لیڤاندۆسکى، باسى لەوە کرد کە لەگەڵ بیستنى دەنگى تەقەکە لە پشت مێزى دوکانێک خۆى حەشارداوە و گوتى: هێرشبەرەکە جلى رەشى لەبەربوو و باڵاى مامناوەند و ماسکێکى بەستبوو. راستەوخۆ تەقەى لە قەرەباڵەغییەکە دەکرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.