Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:14

له‌ مۆڵێكی كۆپنهاگن ته‌قه‌ كراوه‌ و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

میدیاكانی دانیماڕك ڕایانگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه‌سێكی چه‌كدار له‌نێو یه‌كێك له‌ مۆڵه‌كانی شاری كۆپنهاگنی پایته‌خت ته‌قه‌ی كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی بریندار بوون.

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ له‌نێو مۆڵی (فیڵدز) به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی به‌نێو خه‌ڵكدا كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون.

پۆلیس تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ و هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

پۆلیسی كۆپنهاگن داواشی له‌ هاووڵاتییان كردووه‌ له‌ شوێنی ته‌قه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری ئه‌منیش له‌ شوێنه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێ كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.