Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 07:40

زیادەڕۆیی لە خواردنی تەماتە مەكە... ؟!

کوردستان TV
100%

تەماتە لە زۆربەی ژەمەكاندا پێویستە، میوەیەكی دەوڵەمەندە نەك تەنها لە ڕووی تامەوە، بەڵكو لە ڕووی سوودە تەندروستییەكانیشەوە. بەڵام تەماتە بۆ هەموو كەسێك نییە، بەو پێیەی یەكێكە لەو جۆرە خۆراكانەی كە زۆرترین پەیوەندی بە هەستیاری خۆراكەوە هەیە.
لەوانەیە هەندێك نیشانەی نەخۆشی كۆئەندامی هەرس لە هەندێك كەسدا دروست بكات، بەڵام بە "میوە" دادەنرێت و خۆراكێكی دەوڵەمەند بە دژە ئۆكسێنەرە كە پڕە لە چەندین ڤیتامین و ماددە خۆراكییە گرنگەكانی ترو چەند سوودێكی هەیە كە بریتییە لە:
1.پێست دەپارێزێت
ئیلێنا پارافانتس پسپۆڕی خۆراك دەڵێت تەماتە پڕە لە كارۆتینۆید كە جۆرێكی تایبەتی دژە ئۆكسێنەرە و پێستت لە زیانەكانی خۆر دەپارێزێت.
2. باشبوونی باری دەروونی
تەماتە نەك هەر تامی ژەمەكانت بەرز دەكاتەوە، بەڵكو لەوانەیە لە درێژخایەندا باری دەروونیت باشتر بكات.
3-یارمەتی هەڵمژینی ماددە خۆراكیەكان دەدات
بەپێی وتەی بلانكا گارسیا، پسپۆڕی خۆراك تەماتە یەكێكە لەو خۆراكانەی كە لە ڕاستیدا یارمەتی جەستەت دەدات باشتر ماددە خۆراكیەكانی دیكە هەڵبمژێت.
4. بەشدارە لە خێرایی چاكبوونەوەی برین
توێژینەوەیەك دەریخستووە كە كاتێك كەسەكان 1000 میلیگرام تەواوكەری ڤیتامین Cیان خواردووە، برینەكانیان خێراتر و باشتر چاكبووەتەوە.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.