Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 01:58

دەنگی زنجیرەیەك تەقینەوە لە شارێكی رووسیا بیسترا

کوردستان TV
100%

ڤیاچێسلاڤ گلادكۆڤ، پارێزگاری پارێزگای بێلگۆرۆد رایگەیاند، دوای بیستنی زنجیرەیەك تەقینەوە لە شاری بێلگۆرۆد، 3 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون كە یەكێكیان منداڵە و 4 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەدا كە لە ئەنجامدا دەیان خانوو زیانیان بەركەوتووە كە 5 خانوویان بە تەواوی وێران بووە.
پێشتر قایمقامی پارێزگاكە ڕایگەیاندبوو كە لەناوەڕاستی پارێزگاكە گوێبیستی زنجیرەیەك تەقینەوەی بەهێز بووە، هەروەها خانوویەكی تایبەت لە یەكێك لە شەقامەكانی شارەكە ئاگری گرتووە و لە ئەنجامدا چەند كەسێك برینداربوون.
قائیمقامی پارێزگاكە ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریكردنی هۆكارەكانی رووداوەكە.
جێگای ئاماژەیە كە بەشێك لە ناوەندەكانی نیشتەجێبوون لەم پارێزگایەدا كە لە تەنیشت ئۆكرانیایە، جار جار لەلایەن گروپە چەكدارەكانی ئۆكرانیا بۆردومان دەكرێن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.