Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:54

لە عێراق ژمارەی تووشبووانی كۆلێرا لە هەڵكشاندایە 

لە ئەنجامی پیسبوونی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی 
کوردستان TV
100%

زەینەب جومعە ئەلموسەوی، ئەندامی فراكسیۆنی سادیقون ئەمڕۆ شەممە گوتی: عێراق كارەساتێكی تەندروستی لە پێشە و سیستەمی تەندروستی ئەو وڵاتەش لاوازە.
ئەلموسەوی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بەپێی ئامارە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووانی كۆلێرا لە هەڵكشاندایە، ئەوەیش كە ئێستا لە هەندێك لە پارێزگاكانی عێراق روودەدات ، لە ئەنجامی پیسبوونی ئاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە. 
ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆخەكە پێویستی بە پێكهێنانی لیژنەیەك هەیە كە لە وەزارەتەكانی تەندروستی و ژینگە و سەرچاوەكانی ئاو و بەشە پەیوەندیدارەكان پێكبێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی پیسبوونی چەوری و ئاوی خواردنەوە و ڕووبارە سەرەكی و لاوەكییەكان كە هۆكاری سەرەكی تووشبوون بە كۆلێرایە.
ئەلموسەوی هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆلێرا "وەك ئاگری كێوی"، بە تایبەت كە سیستەمی تەندروستی لە عێراق بەدەست "ناسكی لە ئێسكەكانیدا" دەناڵێنێت، جگە لە بڵاوبوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی لە هەموو جومگەكانیدا.
    

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.