Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:51

رۆژنامەیەكی بەریتانی: پوتین لەدوای داگیركردنی ئۆكرانیا 57 ئەفسەری باڵای لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویكردەوە، لە كاتی هێرشی هێزەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە ماوەی چوار مانگدا 57 ئەفسەری باڵای لەدەستداوە،دوا ئەفسەریش لەو ئەفسەرانەی كە كوژراوە، عەقیدێك بووە بە ناوی پاڤێل كیسلیاكۆڤ.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو ئەفسەرە كوژراوە پێنجشەممەی ڕابردوو گیانی لەدەستداوە و تەمەنی ٤٠ ساڵە، بەڵام شوێنی مردنەكەی بە وردی نەزانراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، كیسلیاكۆڤ فەرماندەی یەكەیەكی بەناوبانگی پەرەشوتەكان بووە، كە یەكێكە لە جێگرەكانی سەرۆك ئەركانی سوپای رووسیا و بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنەكانی لیوای 11ی ئاسمانی بووە.
هەروەها سەرەتای ئەم مانگە كوژرانی مەیجر ژەنەڕاڵ ڕۆمان كوتوزۆڤ لە كاتی سەرپەرشتیكردنی هێرشێك بۆ سەر گەڕەكەكانی ئۆكرانیا لە ناوچەی دۆنباس پشتڕاستكرایەوە.
بەپێی ئامارەكانی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا، ڕووسیا لە سەرەتای دەستپێكردنی لەشكركێشییەكە نزیكەی 35 هەزار و 600 كارمەندی لەدەستداوە.    
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.