Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:51

ئه‌نیس جابر گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ویمبڵدۆن

کوردستان TV
100%


 
 له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ویمبڵدۆن له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی سێیه‌می ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی تونسی ئه‌نیس جابری پۆلێنكراوی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دیان پاری فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م.
 یاریه‌كه‌ یه‌ك كاتژمێرو په‌نجاوشه‌ش خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش سێ بوو، ئه‌نیس جابری ته‌مه‌ن بیست و چوار ساڵ هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ نه‌دۆڕاندوه‌و له‌ قۆناغی چواره‌مدا، ڕووبه‌ڕووی ئێلیسی مێرتێنزی به‌لجیكی و پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له‌ قۆناغی سێیه‌مدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجێلیك كێربێری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و خاوه‌نی نازناوی ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م.
 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، حه‌وت پێنج بوو، له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی خانمان و له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، تاتیانا ماریای ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سه‌دوسێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، حه‌وت پێنج له‌ ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی چواره‌می به‌ده‌ستهێناو له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ ئێلینا ئۆستاپێنكۆی لاتڤی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات .
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.