Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:55

تەندروستی جیهانی: حاڵەتەكانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون سێ هێندە زیادی كردووە 

کوردستان TV
100%

دكتۆر هانس كلوج ، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیموون لە ئەورووپا لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.
بەڕێوەبەری ناوچەی ئەورووپای رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هەڵسەنگاندنی بۆ دوایین پێشهاتەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی لە ئەورووپا، كرد.
كلوج دووپاتی كردەوە كە ئەورووپا بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و گوتی: "تا 15ی حوزەیران زیاتر لە چوار هەزار و 500 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە ئەورووپا دەستنیشانكراوە. ژمارەی تووشبووان لە دوو هەفتەی رابردوودا سێ هێندە زیادیكردووە".
ناوبراو راشیگەیاند، زۆرینەی تووشبووان كەسانێكن كە تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 40 ساڵدایە و لەسەدا 99ی نەخۆشەكان پیاون.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.