رۆژنامەی نیوزویك لە راپۆرتێكیدادوێنێ هەینی هۆشداریدا لە پێكدادانی نزیك لە نێوان سوپای ڕووسیا و ئەمریكا لە سووریا.
ڕۆژنامەنووس بۆنی كریستیان ، كە نووسەری بابەتەكەیە هۆشداریداوە لەوەی قەیرانەكانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و چڕبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو وڵات، مەترسییەكانی شەڕی نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن زۆر زیاد كردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم بیرۆكەیە تەنانەت پەپوولەش دەترسێنێت، چونكە جبەخانە ئەتۆمییەكانی واشنتۆن و مۆسكۆ، ئەگەر بەكاربهێنرێن، بەسە بۆ لەناوبردنی جیهان چەند جارێك.
هەرچەندە ئەو دوو سوپایەی لە سووریا جێگیر كراون، بە ئاشكرا دوژمنایەتی یەكدی نین، بەڵام لە نزیكی یەكتر و زۆرجاریش شانبەشانی هێزە دژبەرەكان چالاكی دەكەن.
هۆشداری لە پێكدادانی نێوان سوپای ڕووسیا و ئەمریكا لە سووریا دەدرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.